بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكی موقتەدا سەدر كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە و داوای لە عێراقییەكان كرد، "لە كۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدای پایتەخت، خوپیشاندانێكی ملیۆنی بۆ جەختكردنەوە لەسەر پشتگیریكردن لە خەڵكی غەززە ئەنجامبدەن كە چەندین مانگە بە بەردەوامی لە لایەن ئیسرائیلی داگیركەرەوە هێرشی دەكرێتە سەر.
ئاماژەی بەوەشكرد کە "بەشداربووانی خۆپیشاندانە ملیۆنییکە کفن لەبەر بکەن، بۆ ئەوەی دەنگ و وێنەکەتان بگاتە هەمو جیهان و ئەوەش وێنەیەکی ڕاستەقینەی هاوسۆزی گەلی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین دەردەخات".
بەگوێرەی ڕاگەیاندروەكە، سەدر دەڵێت، "ئەوانەی باوەڕیان بە دۆزی فەلەستین هەیە و ئاشتییان خۆشدەوێت و ڕقیان لە تیرۆری زایۆنی و کۆمەڵکوژییەکانیەتی، داوا لە برا عێراقییەکانم لە هەموو چین و توێژەکانی دەکەم کە باوەڕیان بە دۆزی فەڵەستین هەیە، جگە لە گەندەڵکاران، بۆ ئەوەی بە خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئەنجام بدەن کە وێنەیەکی ڕاستەقینەی هاوسۆزی و پەرۆشی گەلی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین نیشانبدات لەگەڵ برا زەحمەتکێشەکانمان لە غەززە.
Your Comment